باڵوێزى عێراق له تاران بهرگرى له ئێران دهكات
باڵوێزی عێراق لە ئێران، لە بەرامبەر ھەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی دژ بە ئێران، پشتیوانی لە ئێران دەكات.
K24 – ههولێر:
باڵوێزی عێراق لە ئێران، لە بەرامبەر ھەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی دژ بە ئێران، پشتیوانی لە ئێران دەكات.
باڵوێزی عێراق لە ئێران، ھەڵوێستی وڵاتانی ناوچەی بەرامبەر بە ئێران بە دووفاقی و دژایەتی ئاشكرای ئێران ناوبرد و گوتى: ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئێران دەكرێن ئەنجامی دژایەتی و ھەوڵی فریوكارانەی ئەو وڵاتانەیە.
راجح ئەلموسەوی باڵوێزی عێراق لە ئێران لە وتووێژى لەگەڵ ماڵپەڕی تەسنیمی ئێران دەڵێت، حكوومەتی یەمەن خەڵكی وڵاتەكەی دەكوژێت و كاتێك كۆماری ئیسلامیی ئێران بەرگری و پشتیوانی لە خەڵكی یەمەن دەكات، تۆمەتباری دەكەن بە دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆیی وڵاتەكەیان.
باڵوێزی عێراق لە ئێران سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی بەغدا گوتى: خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییەی بەغدا، لە دەسەڵاتی خەڵكدا نییە و كەسێك رێبەری ئەو خۆپیشاندانانە دەكات كە خۆی بەشدارە لە حكوومەتدا و پۆستی باڵای لە دەسەڵاتدا ھەیە.
ههروهها گوتیشی: گۆڕینی دەسەڵات دەبێت لە رێگەی سندووقەكانی دەنگدانەوە بێت.