میدیاكانی ئه‌ڵمانیا: ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری نۆرمبێرگ روویدا
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بڵاوییانكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك نووسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران، له زێرندۆرف-ی سه‌ر به شاری نۆرمبێرگی ئه‌و وڵاته روویداوه.
نۆرمبێرگ ده‌كه‌وێته هه‌رێمی باڤاریا و به دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری ئه‌و هه‌رێمه داده‌نرێت.
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی باڤاریاش رایگه‌یاند، بارودۆخی ئه‌منی وڵاته‌كه‌یان، شێواوه.
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، ئه‌مه دووه‌م كرده‌وه‌یه له‌و هه‌رێمه‌ی ئه‌ڵمانیا رووبدات و هه‌فته‌ی رابردوو گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ، له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا 9 كه‌سی كوشت و 25 كه‌سی دیكه‌شی بریندار كرد.