"ئێران سهرۆك وهزيرانى داهاتووى عێراق دادهنێت"
بەرپرسێكی باڵای عێراق رايگهياند، تاران سەرۆك وەزیرانی داھاتووی عێراق دەستنیشاندەكات.
K24 – ههولێر:
بەرپرسێكی باڵای عێراق رايگهياند، تاران سەرۆك وەزیرانی داھاتووی عێراق دەستنیشاندەكات.
بەگوێرهى ھەواڵی رۆژنامهى ئەلقودسی عەرەبی، ئەیاد عەلاوی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆكی كوتلەی نیشتمانی رەخنە لە دەستێوەردانی ئێران و حەشدی شەعبی لە عێراق گرت و گوتى: تاران سەرۆك وەزیرانی داھاتووی عێراق دەستنیشاندەكات.
ههروهها رەخنە لە پەرەسەندنی دەسەڵات و رۆڵی حەشدی شەعبی لە عێراق گرت و گوتى: لە عێراق حكوومەت بوونی نییە و ئاڵۆزی و ئاژاوە ھەیە. رۆڵی ئێران لە عێراقیش بە دەستێوەردانی راستەوخۆی ئەو وڵاتە ناوبرد.
ئهوهشى گوت: لە ناوەندی دەسەڵات لە عێراقدا، ھەندێك لایەن پەیڕەوی سیاسەتەكانی ئێرانن و گرێدراوی ئەو وڵاتەن.