ئیخڵاس دلێمی: چەند پێشنیازێک هەن بۆ جیاکردنەوەی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به خه‌رجییه كردارییه‌كانەوە
K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی وه‌زاری كه بۆ تاوتوێكردنی پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا پێكهێنراوه، پرسی نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێ كردووه.
ئیخڵاس دلێمی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی، حكومه‌تی عێراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی به خه‌رجییه كردارییه‌كان به‌ستووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا مووچه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هیچ كێشه‌یه‌كی نییه. جه‌ختیشیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه ته‌واوی ئه‌و پێشنیازانه دیراسه بكه‌ن، كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه پێشكه‌ش ده‌كرێن.
دلێمی ئاماژەی بەوەشکرد، "نابێت ده‌ست بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببردرێت و تێكه‌ڵی بابه‌ته‌كانی دیكه بكرێت، چونكه ده‌ستبردن بۆ بابه‌تی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چ هی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم یان هی ناوچه‌كانی دیكه، قبو‌ڵكراو نییه و مووچه پرسێكی تایبه‌ته و پێویسته له بابه‌تی خه‌رجییه‌كان دووربخرێته‌وه".
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەشەوە، دلێمی باسی لەوەکرد، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی داراییشمان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی وه‌زاری كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێنراوه، تایبه‌ت بوو به‌و بابه‌ته. سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی بودجه نه‌ك ته‌نیا بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقیش جێگه‌ی گه‌شبینی بوو، به‌ڵام كار به‌و ئاراسته‌یه نه‌كرا و حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت: به‌هۆی چه‌ند یاسایه‌ك كێشه له جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌دا هه‌یه. به‌ڵام له‌و بابه‌ته‌شدا حكومه‌تی فیدراڵ ته‌نیا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی به خه‌رجییه كردارییه‌كانه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه، كه تا ئێستاش ئه‌و خه‌رجییانه خه‌رج نه‌كراون، له‌كاتێكدا مووچه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌یان جیاكردووه‌ته‌وه و مانگانه خه‌رج كراوه.
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆمان له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ ئه‌و بابه‌ته كرد، له‌وه‌ی كه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان چ گوناهێكیان هه‌یه بكرێنه قوربانی ئه‌و جۆره یاسایانه، له به‌رامبه‌ریشدا مووچه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بێت. ئه‌وان پێیان گوتین كه ناتوانن مووچه و خه‌رجییه‌كان لێك جیا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له كۆتاییدا گه‌یشتینه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه هه‌موو ئه‌و پێشنیازانه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشكه‌ش ده‌كرێن، تاوتوێ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته بكه‌ین.