توركیا ناوی پرده به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئیستانبول ده‌گۆڕێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا، بڕیاریدا، ناوی پردی بۆسفۆری ئیستانبول بگۆڕێت و بیكات به "پرده‌ی شه‌هیدانی 15ی ته‌ممووز".
بن عه‌لی یه‌ڵدریم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، گوتی: "ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه كۆته‌ڵی شه‌هیدان له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی ئه‌نقه‌ره و ئیستانبول دروست بكات بۆ ئه‌و شه‌هیدانه‌ی له كاتی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه گیانی خۆیان به‌خشی".
شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، به‌شێك به سوپای توركیا، هه‌وڵیاندا كوده‌تای سه‌ربازی به‌سه‌ر حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا بكه‌ن، به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك، شكست به هه‌وڵه‌كه‌یان هێنرا و حكوومه‌ت، ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی گرته‌وه ده‌ست.