سوپاسالاری توركیا رێژه‌ی به‌شداری سوپا له كوده‌تاكه ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سوپاسالاری توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ژماره‌ی سه‌ربازه به‌شداربووه‌كانی له كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، 8651 سه‌رباز، واتا به رێژه‌ی 1.5%ی سوپا، به‌شدارییان له كوده‌تاكه‌دا كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه‌شكراوه، 35 فڕۆكه‌ی جه‌نگی، 37 هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی، 246 تانك و زرێپۆش، 3 كه‌شتی و 3992 چه‌ك بۆ هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه به‌كارهێنراوه.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، سه‌ربازه به‌شداربووه‌كانی كودهتاه به لایه‌نگیریكردنی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی خزمه‌ت، تۆمه‌تبار ده‌كات.
به‌رپرسێكی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ئاشكرایكرد، تا ئێستا نزیكه‌ی 15 هه‌زار كه‌س به هۆی تێوه‌گلانییان له هه‌وڵی كوده‌تا ده‌ستگیركراون و له‌و ژماره‌یه‌شدا، ته‌نها 3 هه‌زاریان ئازادكراون.