پروپاگه‌نده‌ى داعش له‌سه‌ر چى بنياتنراوه
له به‌كارهێنانى ره‌گه‌زه پڕوپاگه‌نده‌ييه‌كاندا داعش لاسايى گرووپ و رێكخراوه‌كانى ديكه ناكاته‌وه، كه هه‌موويان جه‌خت له‌سه‌ر سته‌ملێكراوى و سۆز و به‌زه‌يى و خه‌ون بينين به خيلافه‌ته‌وه، به‌ڵام داعش كار له‌سه‌ر چۆنێتى و چه‌ندێتى ده‌كات به ئامانجى چه‌واشه‌كارى و فريودانى به‌رامبه‌ره‌كانى.
K24 – هه‌ولێر:
له به‌كارهێنانى ره‌گه‌زه پڕوپاگه‌نده‌ييه‌كاندا داعش لاسايى گرووپ و رێكخراوه‌كانى ديكه ناكاته‌وه، كه هه‌موويان جه‌خت له‌سه‌ر سته‌ملێكراوى و سۆز و به‌زه‌يى و خه‌ون بينين به خيلافه‌ته‌وه، به‌ڵام داعش كار له‌سه‌ر چۆنێتى و چه‌ندێتى ده‌كات به ئامانجى چه‌واشه‌كارى و فريودانى به‌رامبه‌ره‌كانى.
له 2014ه‌وه داعش به‌رنامه‌يه‌كى رۆژانه‌ى له رێگه‌ى راديۆوه بڵاوده‌كرده‌وه. وێڕاى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى له چه‌ند ناوه‌ندێكى تايبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانى بابه‌تى پڕوپاگه‌نده‌يى بڵاويده‌كردنه‌وه و به وێنه و ده‌نگ كارى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد لايه‌نگر له ده‌ورى خۆى كۆبكاته‌وه.
له رووى كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه، داعش پڕوپاگه‌نده‌ى تايبه‌تى ئاماده‌كردبوو، كه به شێوه‌ى هه‌ره‌مه‌كى وه‌رگرانى ده‌كرده ئامانج.
داعش پشت به تاكتيك و ستراتيژى عه‌قڵانى و نا عه‌قڵانى ده‌به‌ستێت له بڵاوكردنه‌وه‌ى پروپاگه‌نده‌كاتى.
له‌و ميانه‌يه‌دا به ئامانجى ماوه كورت و ماوه درێژ و كاريگه‌رى درووستكردن له سه‌ر نه‌وه‌كانى داهاتوو و بۆ مه‌وداى دوور جۆره‌ها بابه‌ت و كه‌رسته‌ى پڕوپاه‌گه‌نده‌يى خستووه‌ته‌گه‌ڕ. پڕوپاگه‌نده‌ى داعش سێ ره‌هه‌نديى هه‌يه، يه‌كێكيان په‌يوه‌سته به درووستكردنى ده‌وڵه‌تێكى دينييه‌وه كه به خيلافه‌ت ناوى ده‌بات. دووه‌ميان پڕوپاگه‌نده‌ى سياسييه و تێيدا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌بوونى داگيركارى و نه‌يارێتى خۆرئاوا و ئه‌وروپا ده‌كات. سێيه‌ميشيان په‌يوه‌سته به ئابوورييه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر نه‌وت و سه‌رچاوه سرووشتييه‌كان ده‌كاته‌وه.
سياسه‌تى هۆڤيانه
به گوێره‌ى توێژينه‌وه‌يه‌كى سه‌نته‌رى كويليامى بريتانى تايبه‌ت به كاروبارى توندڕه‌وى، داعش بۆ راكێشانى سه‌رنجى زۆرترين كه‌س سياسه‌تێكى هۆڤيانه‌ى به‌رامبه‌ر نه‌ياره‌كانى گرتووه‌ته به‌ر و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى ئينته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه زۆر به خێرايى پڕوپاگه‌نده‌كانى داعش بڵاو ببنه‌وه.
ئه‌بو موسعه‌ب سوورى له كتێبى"دعوة المقاومة الإسلامية العالمية"دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه گرنگ نييه هه‌موو كه‌سێك رۆبچێته قوڵايى ئاين بۆ ئه‌وه‌ى روو بكاته جيهاد و شه‌ڕ كردن.
سريه‌ى نهێنى تايبه‌ت به هاندان
له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى پڕوپاگه‌نده‌ى خۆي‌دا داخش ژماره‌يه‌ك سريه‌ى نهێنى تايبه‌ت به هاندانى درووست كردووه، كه له كه‌سێك تا سێ كه‌س پێكدێن و ئه‌و سريانه ئيشيان بريتييه له بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌ده‌بياتى توندڕه‌وى و ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه و بره‌ودان به فه‌توا توندوتيژه‌كان و له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و كه‌سانه توانستى زۆريان له رووى شه‌رعى و سياسى و فيكرى و هۆشيارى جوڵانه‌وه‌ى ئيسلامى و به‌كارهێنانى ئينته‌رنێت و تۆڕه‌كانى په‌يوه‌ندى هه‌يه.
سه‌ركه‌وتنى داعش له پشتبه‌ستنى به گوتارى ميلى زۆر هه‌ستيار و كاريگه‌ر وايكردووه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى جيهانه‌وه كه‌سانێك كه هۆگرى فيكرى داعش بوونه رووبكه‌نه ريزه‌كانى ئه‌و ريكخراوه. هۆكاره‌كه‌شى زۆرتر ئه‌وه‌يه كه داعش گوتارى خۆى به گشتيى ئاراسته‌ى ده‌سته‌بژێر ناكات.
داعشه نوێيه‌كان و پاڵنه‌رى كه‌سى
توێژى نوێى چه‌كدارانى داعش به شێوه‌يه‌كى گشتيى به پاڵنه‌رى كه‌سى روويان له رێكخراوه‌كه كردووه و زۆرتر له‌وه‌ى داخوازى سياسييان هه‌بێت، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ويسته تايبه‌تييه‌كانى خۆيان بهێننه دى.
به گوێره‌ى ئامۆژگارى ئه‌بو موسعه‌بى سوورى كه‌سانێك هه‌ن له ريزى داعشدا، كه به‌هره‌ى تيرۆريان هه‌يه وه‌ك چۆن كه‌سانێك هه‌ن له منداڵييه‌وه به‌هره‌ى ميوزيك و شيعر و هونه‌ر و ئه‌ده‌بيان هه‌يه، به‌و جۆره‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ش هه‌ن كه به سروشتى خۆيان ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى خۆكوژى و دانانى پلانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستى و ته‌قاندنه‌وه.