به‌هۆی گه‌نجێكی جه‌زائیرییه‌وه له ئه‌ڵمانیا مۆڵێك داخرا
پۆلیس به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا به‌دوای گه‌نجێكی به‌ره‌گه‌ز جه‌زائیریدا ده‌گه‌ڕێت، كه له‌نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی هه‌ڵاتووه و به‌هۆیه‌وه مۆڵێكی بازرگانی چۆڵكراوه.
له سه‌ره‌تادا به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی گه‌نجه‌كه، كۆمه‌ڵگه‌ی بازرگانی فیسیرپارك له شاری بریمن-ی باكووری وڵات، چۆڵكراوه و وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تیرۆریستی مامه‌ڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه گه‌نجه‌كه كێشه‌ی ده‌روونی و عه‌قڵی هه‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیس، گه‌نجه‌كه ته‌مه‌نی 19 ساڵه و له نه‌خۆشخانه رایكردووه، تا ئێستاش ناسنامه‌ی گه‌نجه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا دڵنیایی ئه‌وه‌شی داوه‌ته هاووڵاتییان كه رووداوه‌كه په‌یوه‌ندی به كرده‌وه‌ی تیرۆریستییه‌وه نییه.