وێستگەی سەرەكی شەمەندەفەرەكانی واشنتۆن چۆڵكرا

هەڕەشەی دانانەوەی بۆمب كراوە

K24 - هەولێر:

بەهۆی هەڕەشەی دانانەوەی بۆمب لە وێستگەی سەرەكی شەمەندەفەرەكانی واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا، دەزگا تەناهییەكانی ئەو وڵاتە ناچار بوون وێستگەكە چۆڵ بكەن.

فەرماندەیەكی پۆلیس بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە" هەڕەشەی هەبوونی بۆمبێك لە وێستگەی شەمەندەفەری " یۆنیون" لەناوەڕاستی واشنتۆن، گەیشتووە بە پۆلیس و بە ناچاری وێستگەكەمان چۆڵكردووە و خەڵكەكەمان لەو وێستگەیە دوورخستووەتەوە.

ئەو وێستگەیە سەرەكییە و دەكەوێتە نزیك باڵەخانەی كۆنگرێس و ئەو كەسانەی لە وێستگەكەدا بوون، بەپەلە وێسنگەكەیان جێهێشتووە.