لە توركیا هه‌زار و 684 ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز له سوپا ده‌ركران
به‌م شێوه‌یه كوده‌تاچییه‌كان له‌ناو ده‌برێن
K24 – هه‌ولێر
هه‌زار و 684 ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز له ریزه‌كانی سوپای توركیا ده‌ركران كه پلاندانه‌رانی كوده‌تا و چه‌ندین ژه‌نه‌راڵ له‌نێویاندان.
حكوومه‌تی توركیا له چوارچێوهری باری نائاسایی ده‌ست به هه‌ندێ گۆڕانكاری له بواره جیاوازه‌كان كردووه، كه یه‌كێ له‌وان بواری سه‌ربازی و ئه‌منییه.
هێزی جه‌نده‌رمه‌ی تورك و هێزی پاراستنی كه‌ناره ده‌ریاییه‌كان خرانه سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رپرسانی ئه‌و هێزانه له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆوه ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
ئه‌وانه‌ی كه ریزه‌كانی سوپا ده‌ركراون، جارێكی تر ناتوان له كه‌رتی گشتی توركیا چ سه‌ربازی و چ مه‌ده‌نی دابمه‌زرێن.
ئه‌وانه‌ی كه ده‌ركراون تۆمه‌تبارن به ئه‌ندامه‌تی یان لایه‌نگری له جه‌ماعه‌تی گوله‌ن كه "به رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی" ناونراوه و به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا وه‌سفكراوه.
87 ژه‌نه‌راڵ، 726 ئه‌فسه‌ر، 256 پله‌دار له هێزی وشكایی ده‌ركراون. له هێزی ده‌ریایی 31 ئه‌دمیرال، 59 ئه‌فسه‌ر، 63 پله‌دار ده‌ركراون. له هێزی هه‌وایی 30 ژه‌نه‌راڵ، 314 ئه‌فسه‌ر و 117 پله‌دار ده‌ركراون، به گشتی هه‌زار و 684 كه‌س له هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا ده‌ركراون.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی باری نائاسایی سێ ئاژانسی هه‌واڵ، 16 كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆن، 23 رادیۆ، 45 رۆژنامه، 15 گۆڤار و 29 چاپ و بڵاوكردنه‌وه داخران.