له جوله‌مێرگ دوو پۆلیسی تورك كوژران
شه‌ڕ و پێكدادان روویدا
K24 – هه‌ولێر
له جوله‌مێرگ دوو پۆلیس به‌هۆی هێرشێك كوژران و یانزده‌ی دیكه‌شی برینداربوون.
هێرشه‌كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو له خاڵێكی پشكنینی هێزی پۆلیس بووه، كه كاتژمێر 22:00 شه‌وی رابردوو روویداوه و له ئه‌نجامدا دوو پۆلیس كوژراون و 10 و پۆلیس و وه‌لاتییه‌ك برینداربوونه.
هه‌ر پاش ته‌قینه‌وه، شه‌ڕ و پێكدادان له نیوان په‌كه‌كه و پۆلیسی توركیا روویدا. هاوكات ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر له ناوچه‌ی دورانكایا روویدا. هه‌ر پاش ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م، ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌مبوڵانس بۆ شوێنه‌كه به‌ڕێكران.