رۆژئاوا له توركیا نیگه‌رانه
ره‌خنه له ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س ده‌گرن
K24 – هه‌ولێر
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌خنه له توركیا ده‌گرن كه پاش شكستی كوده‌تای سه‌ربازی ده‌ستی به ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س كردووه.
وته‌بێژی وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كێربی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه، ره‌خنه له حكومه‌تی توركیا گرت و نیگه‌رانی واشنتۆن به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌كی زۆری رۆژنامه‌نووس و پێرسونێلی ده‌سه‌ڵاتی یاسایی و دادوه‌ری پاش شكستی كوده‌تای سه‌ربازی راگه‌یاند.
له لایه‌كی تره‌وه، ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی ئه‌وروپا نیگه‌رانیی قووڵی خۆی سه‌باره‌ت به یه‌كه‌م بڕیارنامه‌ی باری نائاسایی راگه‌یاند و باس له ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س له چوارچێوه‌ی باری نائاسایی كرد و داوای دڵنیابوون كردووه له‌وه‌ی كه ده‌ستگیراوان ئه‌شكه‌نجه نادرێن یان مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵ ناكرێت.