قایمقامیەتی سەیدسادق: ئەو گازەی مۆلیدەکانی سەیدسادق بەکاریدەهێنن مەترسی بۆ تەندروستی هاووڵاتییان هەیە

کارەبای مۆلیدەی ئەهلی
کارەبای مۆلیدەی ئەهلی

K24 - هەولێر:

قایمقامیەتی سەیدسادق هۆشداری دا سەبارەت بەو گازەی مۆلیدەکانی سەیدسادق بەکاریدەهێنن و رایگەیاند، مەترسی بۆ تەندروستی هاووڵاتییان هەیە.

قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی و ژیانی هاووڵاتییانی قەزاکە، سەرجەم خاوەن مۆلیدەکان ناو گەڕەک و کۆڵانەکان و گوندەکـان ئاگادار دەکرێنەوە، کە ئەو جـۆرە گازەی بەکاریدەهێنن بۆ ئیش‌پێکردنی مۆلیدەکانیان لە پاش پشکنینی جۆری دەرکەوت کە کوالێتییەکی خراپیان هەیە و مەترسی بۆ سەر تەندروستی هاووڵاتییان هەیە.

قایمقامیەتی قەزاکە راشیگەیاند، پێویستە ئەو گازەی بەکاریدەهێنن لـە پشکنیـن دەربچێـت، بە پێچەوانەوە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە.