کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەی؛ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
K24 - هەولێر:
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ، نزم دەبنەوە.
بەشى پێشبینى وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک تا دوو پلە نزم دەبنەوە.
کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ هەینى 15 – 9 – 2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا، کە بە شێوەیەکى گشتى لە باکوورى هەرێمی کوردستان کەمێک زیاتر دەبێت.
خێرایی با/ مامناوەند (10 – 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت .
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ بە گشتى نزیکەی یەک تا دوو پلە نزمتر دەبێت بەراورد لە پلە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام لە هەندێک ناوچەش پلەی گەرما بە جێگیرى دەمێنێتەوە.
مەوداى بینین/ لە نێوان شەش بۆ هەشت کیلۆمەتر دەبێت.
کەشی پێشبینیکراوی سبەى شەممە 16 – 9 – 2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک.
خێراىی با/ لەسەرخۆ (10– 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
ئاڕاستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان هەشت بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت .
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرزتر دەبێت بە بەراورد بە پلە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 34 پلەى سیلیزى
دهۆک: 33 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 36 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 37 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 24 پلەى سیلیزى
سۆران: 34 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 40 پلەى سیلیزى