ئۆباما ده‌نگ بۆ كلینتۆن كۆ ده‌كاته‌وه
هیلاری به فه‌رمی بووه پاڵێوراوی دیموكراته‌كان
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باراك ئۆباما به خستنه‌ڕووی وێنه‌یه‌كی گه‌شبینانه له ئاینده‌ی ئه‌مریكا داوای پشتیوانی هه‌مه لایه‌نه بۆ هیلاری كلینتۆن و ره‌تكردنه‌وه‌ی دۆنالد ترامپ ده‌كات.
ئۆباما له كۆنگره‌ی نیشتمانی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی پاڵێوراوی حزب بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گوتارێك پێشكه‌شكرد و داوا له دیموكراته‌كان كرد یارمه‌تی كلینتۆن بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه كاره‌كه‌ی ته‌واو بكات، كه پێی وایه هیچ كه‌سێك، ته‌نانه‌ت خودی ئه‌و و بیل كلینتۆنیش له هیلاری كلینتۆن باشتر نین بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌مریكا وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته.
هیلاری كلینتۆن هاوسه‌ری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا بیل كلینتۆن له‌م كۆنگره‌یه‌دا وه‌ك پاڵێوراوی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی قبووڵكرا و به فه‌رمی بوویه پاڵێوراوی دیموكراته‌كانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بڕیاره رۆژی هه‌شتی تشرینی دووه‌می 2016 به‌ڕێوه بچێت.
ئۆباما له لێدوانه‌كه‌یدا داوای كرد هه‌ر ئه‌و شته‌ی بۆ هیلاری كلینتۆن بكه‌ن، كه پێشتر بۆ ئه‌ویان كرد. هه‌ر ئه‌و رێگه‌یه بگرنه به‌ر، كه بۆ ئه‌ویان گرته‌به‌ر.
هیلاری كلینتۆن له ساڵی 2008، ركابه‌ری باراك ئۆباما بوو، بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاڵیوراوی دیموكراته‌كان بۆ هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، به‌ڵام ئۆباما توانی ببێته پاڵێوراوی دیموكراته‌كان و یه‌كه‌م سه‌رۆكی ره‌شت پێستی ئه‌مریكا.
ئۆباما له خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی، هیلاری كلینتۆنی كرده وه‌زیری ده‌ره‌وه و ئێستاش یارمه‌تی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كه ببێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا و جێگه‌ی بگرێته‌وه.
به‌ڵام كۆمارییه‌كان ره‌خنه له كلینتۆن ده‌گرن و به خولی سێیه‌می ئیداره‌ی شكستخواردووی ئۆباما وه‌سفی ده‌كه‌ن.