سوكایه‌تی به قورئان كراوه
كه‌ناڵێكی به‌ریتانی زنجیره كارتۆنێكی سڕییه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵی " 5 " ی به‌ریتانی، زنجیره كارتۆنێكی سڕییه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت له گرته‌یه‌كدا یه‌كێك له كهسایهتییكانی ناو زنجیره كارتۆنییه‌كه به پێوه ده‌چێته سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی قورئانی پیرۆز.
له ئه‌ڵقه‌ی حه‌وته‌می زنجنیره كارتۆنی " پیاوی ئاگر كوژێنه‌وه" دا یه‌كێك له كاره‌كته‌ره‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، له‌وكاته‌ی سینییه‌ك خواردنه‌وه‌ی گه‌رمی پێیه، قاچی ده‌خزێت و ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی،له‌وكاته‌دا به كۆمه‌لێك كاغه‌ز زه‌وییه‌كه پاك ده‌كاته‌وه، كه یه‌كێكیان به زمانی عه‌ره‌بی نوسراوه.
ڕۆژنامه‌ی " گاردیان " ی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه كۆمپانیای " HIT Entertainment " كه زنجیره كارتۆنییه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێناوه، داوای لێبوردنی كردووه و بڕیاریداوه هاوكاریی و كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ستۆدیۆیه ڕابگرێت كه زنجیره كارتۆنییه‌كه‌ی ئاماده كردووه.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژێك به‌ناوی كۆمپانیا بهرههمهێنهرهكهوه داوای لێبوردنی كرد له‌وه‌ی گرته‌یه‌كی له‌و جۆره له زنجیره‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، و گوتی" به‌په‌له ڕێكاری پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه ده‌گرینه‌به‌ر و گه‌ره‌نتی ده‌ده‌ین كه جارێكی دیكه كاری له‌و جۆره دووباره نابێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه جێگری ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی به‌ریتانیا " میقداد فیرسی " رایگه‌یاندووه، نازانین ئه‌م بیرۆكه‌یه له كوێووه هاتووه و چۆن پێیانوابووه كه كارێكی باشه!.
فیرسی له تویته‌ره‌وه نوسیبووی، ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ی كه له زنجیره كارتۆنییهكهدا ده‌ركه‌وتووه، سوره‌تی " الملك " و له ئایه‌تی 13 تا 26 ی له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتووه.