له بریتانیا پیلانی ئه‌ندامێكی داعش ئاشكرا ده‌كرێت
نییه‌تی ته‌قاندنه‌وه له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
پلانی ئەندامێكی داعش بۆ ته‌قینه‌وه له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كانی بریتانیا ئاشكرا ده‌كرێت.
رۆژنامه‌نووسێكی به‌ریتانیا كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت گفتوگۆی نهێنی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی داعش ئاشكرا ده‌كات كه نییه‌تی ئه‌نجامدانی شێوازی هێرشی وه‌حشیانه‌ی "نیس"ی فه‌ره‌نسا له به‌ریتانیا هه‌یه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی رۆژنامه‌ی The Sun ، ئه‌ندامه‌كه‌ی داعش كه به جیهادی ناوی بردووه، له چه‌ندین په‌یامدا، پێشنیاری لیستێك له شوێنه‌كانی ته‌قینه‌وه كردووه كه بیگ به‌ن و پردی له‌نده‌ن له‌نێویاندان.

نییه‌تی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه له پردی له‌نده‌ن و بیگ بێن هه‌یه
جیهادییه‌كه‌ی داعش ئه‌وه‌شی به رۆژنامه‌نووسه‌كه گوتووه: " له نیس فێربه، ئۆتۆمبێلێك وه‌ربگره، له شوێنێكی قه‌ره‌باڵغ پارك بكه و له هه‌مان كاتدا چه‌كێكیش به‌كار بینه. كاتێ كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه دانیشتووی، هه‌موو گولـله‌كانی به‌كار بینه و به خێرایی دوكمه‌كه لێبده. هه‌ردوو كاره‌كه پێویسته به خێرایی بكرێن. نابێت بووشایی كات هه‌بێت".
په‌یوه‌ندیی نێوان رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی داعش به رێگه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنی تێلێگرام بووه، كه ئه‌ندامانی داعش به شیوه‌یه‌كی فراوان بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ندین پیلانی وه‌حشیانه له‌ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوو به‌كاریان هێناوه.

ئۆتۆمبێلێك وه‌ربگره، له شوێنێكی قه‌ره‌باڵغ پارك بكه و له هه‌مان كاتدا چه‌كیش به‌كار بینه.
له په‌یامی ئه‌ندامەكەی داعشدا، رێنمایی دروستكردنی بۆمب هه‌یه كه ده‌توانرێت چه‌ندین ماده‌ی پیویست به 300 پاوه‌ند له شه‌قامی سه‌ره‌وه بكڕدرێت.
له میانه‌ی گفتوگۆی نێوانیان، جیهادی داعش، داوای ئۆپه‌راسیۆنێكی چالاك له بریتانیا و ئه‌مریكا كردووه و باس له دوایین هێرشی وه‌حشیانه‌ی داعش كردووه، وه‌ك هێرشی شاری نیس له فه‌ره‌نسا و نادیه‌ی هاوره‌گه‌زبازان له ئۆرلاندۆی ئه‌مریكا، وه‌ك نموونه خستووه‌ته به‌رچاو كه جیهادییه‌كان ده‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن.

رێوره‌سمی رێزگرتن له قوربانیانی هێرشی نیس له فه‌ره‌نسا
هه‌ر به‌پێ رۆژنامه‌كه، به‌ڵگه‌نامه‌كانی گفتوگۆی نێوان رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی داعش وه‌ك به‌شێك له لێكۆڵینه‌وه‌ی نهێنی به پۆلیسی دژه تیرۆری به‌ریتانیا دراوه و داوا كراوه شوێنی سه‌نته‌ری فرۆشتن ئاشكرا نه‌كرێت.