به‌رپرسێكی باڵای داعش كوژرا
به‌رپرسی هه‌موو چه‌كداره‌كانی داعش بووه له ناوچه‌ی مه‌خمور
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای چه‌كدارانی داعش كوژرا، له‌وكاته‌ی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له به‌رامبه‌ر پرۆژه‌ی ئاوی ناحیه‌ی گه‌یاره له باشوری شاری موسڵ بۆردومان كراوه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له به‌رامبه‌ر پرۆژه‌ی ئاوی گه‌یاره، به‌رپرسێكی باڵی چه‌كداری داعشیان له ناوچه‌ی مه‌خمور كوشتووه.
ڕائید " ئه‌مین شێخانی" ئه‌فسه‌ر له لیوای "91" ی فیرقه‌ی "15" ی سوپای عێراق" به كوردستان 24" ڕاگه‌یاند"" ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی داعش ناوی " ئه‌بو شوعه‌یبه" و فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی چه‌كدارانی داعش بووه ، به‌رپرسی هه‌موو چه‌كداره‌كانی داعش بووه له ناوچه‌ی مه‌خمور، كاتژمێر " 4 " ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه كوژراوه.