دایكی ئه‌ندامێكی داعش: كوڕه‌كه‌م وه‌حش نییه
فهرهنسهوییهكی باش بوو
دایكی عهبدوڵمالیك پێتیتژان پاش رووداوه‌كه‌ی كڵێسه له باكووری فه‌ره‌نسا و سه‌ربڕینی قه‌شه‌یه‌ك به‌ده‌ست كوڕه‌كه‌یه‌وه گوتی كوڕه‌كه‌م "نه‌رم" و "فهرهنسهوییهكی باش" بوو و وه‌حش نییه.
عهبدوڵمالیك پێتیتژان 19 ساڵی له‌گه‌ڵ عادل كێرمیش هێرشی كردبووه سه‌ر كڵێسه و قه‌شه‌یه‌كی 85 ساڵی به‌ناوی جه‌ك ئامێل له به‌ر چاوی راهیبه‌كان و نزاكهران سه‌ربڕیبوو.
پێتیتژان ناسناوی شه‌ڕكه‌ر ئه‌بو عومه‌ر بۆ خۆی به‌كارهێنابوو، ناوی له‌ناو لیستی چاودێری دانرابوو، پاش ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵیدا به رێگه‌ی توركیاوه بچێته سوریا.

دایكی ده‌ڵێت: كوڕه‌كه‌م وه‌حش نییه
ئامینه پێتیتژان، دایكی عهبدوڵمالیك وێنه‌یه‌كی كوڕه‌كه‌ی پیشان ده‌دات كه له لایه‌ن یه‌كه‌ی دژی تیرۆری فه‌ره‌نسا گیراوه.
ئه‌و به ئه‌فسه‌رانی دژی تیرۆر ده‌ڵێت: "به‌ڵێ ئه‌وه كوڕه‌كه‌مه، فهرهنسهوییهكی باشه. نه‌رمه، من منداڵه‌كه‌م ده‌ناسم. ئه‌و له‌و كه‌سانه نییه كه تێكه‌ڵاوی كاری وه‌ها ببێت". گوتیشی: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌حش نییه، كه خه‌ڵك ده‌یه‌وێ ئێمه باوه‌ری بكه‌ین".

جه‌ك ئامێل له لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه كوژرا
ئامینه له‌ناو ماڵه‌كه‌ی له ناوچه‌ی ئاكس لێس بێن به كه‌ناڵێ BFM رایگه‌یاند: " شه‌یتانم به‌رهه‌م نه‌هێناوه. نا، ئیمكانی نییه".
پۆلیسی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كوڕه‌كه چه‌ندین گولـله به‌ر ده‌موچاوی كه‌وتووه، كه ئاسان نه‌بوو به‌زوویی بناسرێته‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی كه تێستی DNA كرا.
گوتیشی كۆتایی هه‌فته، كوڕه‌كه‌ی له ماڵ بووه و پاشان چووه لای ئامۆزاكه‌ی له ناوچه‌ی لۆرێن. جاری كوتایی كه كوڕه‌كه‌ی دیوه، په‌یامێك بووه كه به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه بۆ دایكی ناردووه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نسا رایانگه‌یاند DNA ناسنامه‌ی پێتێتژان پشتڕاست كردۆته‌وه، كه سپێده‌ی رۆژی سێشه‌ممه هێرشی كردووه سه‌ر كڵێسه.
ڤیدیۆیه‌كی داعش، وێنه‌ی هه‌ردوو تیرۆریست بڵاو ده‌كاته‌وه كه به‌یعه‌تی خۆیان به رێكخراوه‌كه داوه.

عهبدوڵمالیك پێتێنژان چه‌ندین گولـله به ده‌موچاوی كه‌وتوو و به DNA ناسنامه‌كه‌ی پشتڕاست كرایه‌وه

ناسنامه‌ی عهبدوڵمالیكی 19 ساڵی، هاوڵاتیبوونی فه‌ره‌نسا پیشان ده‌دات.
وێنه‌ی عهبدوڵمالیك و عادل بڵاو بووه‌وه كه ئه‌ندامه‌تی خۆی له رێكخراوی داعش راده‌گه‌ێنیت و ده‌ڵێت: "به‌یعه‌ت به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌ده‌م"، كه ئاڵایه‌كی داعش له‌سه‌ر كاغه‌ز له به‌رده‌م خۆی داناوه.
له سه‌ره‌تای ڤیدیۆكه‌دا، عادل كرمیش به زمانی عه‌ره‌بی قسه ده‌كات و خۆی به ئه‌بو جه‌لیل حه‌نیفی ده‌ناسێنێت.
عهبدوڵمالیك له وێنه ڤیدیۆدا به‌یعه‌تی به داعشی داوه

وینه‌یه‌كی مێرمنداڵی عادل كرمیش

كرمیش پێشتر له فه‌ره‌نسا و سویس زیندانیكرابوو
دانیشتووهیهكی ناوچه‌ی رووداوه‌كه كه له هۆلێكی جوانكاری له نزیك كڵێسه‌كه كار ده‌كات ده‌ڵێت قه‌شه جه‌ك خزێنه بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تازه ده‌یانناسی و هه‌روه‌ها بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌شی وه‌ك خزێنهیهك وابوو.
