ريال مه‌دريد قازانجی له چوونی هیگواین بۆ یوڤێنتۆس كرد
دوای ئه‌وه‌ی گۆنزالۆ هیگواین به بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی ناپۆلییه‌وه بۆ یوڤێنتۆس چوو، ریال مه‌درید به‌پێی یاسایه‌ك برێك پاره له‌م نرخه‌ی هیگواین وه‌رده‌گرێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، له بڕگه‌یه‌كی رێنماییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هه‌ر یاریزانێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵی بۆ 23 ساڵ پێشتر یاریی بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك كرد بێت، ده‌بێت له داهاتوو كاتێك په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی دیكه ده‌كات، بڕی 2.5% ملیۆن یۆرۆ به یانه‌كه‌ی پێشووی بدات.
یه‌پێی ئه‌م یاسایه، یانه‌ی ریال مه‌درید بڕی 2.25 ملیۆن یۆرۆ له فرۆشتنی هیگواین به یوڤێنتۆس وه‌رده‌گرێت، به‌وپێیه‌ی هیگواین كاتێك له 2007 هاته ریال مه‌درید ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوو، له 2013 كاتێك یانه‌كه‌ی به‌ره‌و ناپۆلی جێهێشت ته‌مه‌نی 23 ساڵ بوو.