گه‌وره‌ترین په‌رستگای ئێزیدییه‌كان له ئه‌رمينيا دروست ده‌كرێت
ده‌رفه‌تی كار دابین ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
گه‌وره‌ترین په‌رستگای ئێزیدییه‌كان له گوندێكی بچووكی ئه‌رمينيا، كه دانیشتوانی ئیزیدین، له ژێر دروستكردن دایه.
نزیكه‌ی 35 هه‌زار ئێزیدی له ئه‌رمينيا ده‌ژین و گه‌وره‌ترین كه‌مینه‌ی ئه‌م وڵاته‌ن، هه‌رچه‌نده هه‌ندێكیان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كۆچكردن بۆ وڵاتانی پێشكه‌وتوو.
په‌رستگای "قوبا مێرێ دیوانێ" به به‌رزایی 25 مه‌تر له لایه‌ن خاوه‌نكارێكی ئێزیدی دروست ده‌كرێت و له حه‌وت گۆمه‌زی بچووك (گۆمبه‌د) و گۆمه‌زێكی گه‌وره له ناوه‌راست پێكهاتووه و له‌ناوەوه 200 مه‌تری دووجایه بۆ دانیشتن و بڕیاره له ساڵی ئاینده ته‌واو بكرێت.
گوندی ئاكنالیچ، كه گه‌وره‌ترین په‌رستگای ئێزیدییه‌كان تێدا دروست ده‌كرێت، 35 كیلۆمه‌تر له شاری یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمينيا دووره.
په‌رستگای لالش له هه‌ریمی كوردستان، به په‌رستگای سه‌ره‌كی ئێزیدییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌ژمێردرێت و هه‌ر ئێزیدییه‌ك هه‌وڵده‌دات به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی جارێك سه‌ردانی بكات.
لوسی ئوسۆیان چالاكوانێكی ئێزیدی له شاری واشنتۆن به كوردستان24 رایگه‌یاند په‌رستگای ئیزیدییه‌یه‌كان له ئه‌رمينيا ده‌رفه‌تی كار له ئه‌رمينياو گورجستان دابین ده‌كات، كه نه‌بوونی هه‌ڵی كار به گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئێزیدییه‌كان وه‌سفكردووه.