ئه‌م 11 كه‌سه ویستیان ئه‌ردۆغان بكوژن
گه‌ڕان به دوای ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه‌ش به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و شه‌وه‌ی كوده‌تاكه ڕوویدا ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز بۆ كوشتنی " ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان " سه‌رۆككۆماری توركیا ته‌رخانكرابوون، ئه‌و كه‌سانه چووبوونه هوتێل " مه‌رمه‌ریس " له پارێزگای " مۆغلا" له باشوری ڕۆژئاوای توركیا و هه‌وڵیاندابوو كه ئه‌ردۆغان بكوژن، به‌ڵام پلانه‌كه‌یان پوچه‌ڵ بووه‌وه و چه‌ند خوله‌كێك به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه هوتێله‌كه، سه‌رۆككۆمار هۆتێله‌كه‌ی به‌جێهیشتبوو.
ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی توركیا به چه‌ندین ڕێگه و شیواز و ته‌كنیك سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به دوای ئه‌و پۆله ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه‌دا كه شه‌وی كوده‌تاكه پاش شكستهێنانی هه‌وڵه‌كه‌یان، ژماره‌یه‌كیان ده‌ستگیر كرابوو، و ژماره‌یه‌كیشیان تا ئێستا گه‌ڕان به دوایاندا به‌رده‌وامه و له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانه‌وه داواكراون.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كان، وێنه‌ی " 11 " ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به‌و تۆمه‌ته داواكراون و تا ئێستا ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن.
ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وێنه‌ی ئه‌و 11 كه‌سه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه زۆرینه‌یان پله‌دار و فه‌رمانده‌ی باڵان، و به‌پێی قسه‌ی ئه‌و ده‌زگانه، شه‌وی كوده‌تاكه هه‌وڵی كوشتنی ئه‌ردۆغانیان داوه و به‌رپرسن له‌و گروپه‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌یان پێسپێردرابوو.
شه‌وی 15/7/2016 به‌شێك له سوپای توركیا كه ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانیان زیاتر له " 8500 " كه‌س، بوو و به هۆی 35 فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر و 37 هێلیكۆپته‌ر و 74 تانك و 3 كه‌شتی جه‌نگی، كوده‌تایه‌كیان بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته ده‌ستپێكرد، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند هه‌وڵه‌كه‌یان شكستی هێنا و له پاش ئه‌وه‌ش زیاتر له 15 هه‌زار كه‌س به‌هۆی به‌شداری ڕاسته‌وخۆ و په‌یوه‌ندی به كوده‌تاكه‌وه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی توركیاوه ده‌ستگیر كران.
