به فه‌رمی، كاپتنه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل، بۆ بێنفیكا گواسترایه‌وه

یانه‌ی بێنفیكای پاڵه‌وانی 3 وه‌رزی رابردووی خولی پورتوگالی به شێوه‌ی خواستن، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی برازیلی له یانه‌ی براگای هاونیشتیمانی كڕی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 28 ته‌مووزی 2016، یانه‌ی بێنفیكا به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی گواستنه‌وه‌ی دانیلۆ باربۆزای راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی (فرانس پرێس)، یانه‌ی بێنفیكا، باربۆزای ناوه‌ڕاستكاری به‌رازیلی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ ماوه‌یه‌كی یه‌ك وه‌رز به بڕی 15 ملیۆن یۆرۆی له براگا كڕیوه.
دانیلۆ باربۆزا دا سیلڤای ته‌مه‌ن 20 ساڵ، تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و یاریزانه له‌وه‌دایه كه ده‌توانێت له وه‌ك به‌رگریكار و ناوه‌ڕاستكاریش یاریی بكات، له هاوینی 2013 له ده‌رگه‌ی سپۆرتینگ براگای پورتوگالییه‌وه هاته خوله‌كانی ئه‌ورووپا، به‌ڵام وه‌رزی رابردوو به خواستن یاریی بۆ یانه‌ی ڤالێنسیای ئیسپانیا كرد.