گۆتزێ، په‌نجه‌ی په‌شیمانی ده‌گه‌زێت
پێیوایه زوڵمێكی گه‌وره‌ی له خۆی كردووه كه یانه‌ی زه‌رده‌واڵه‌كانی جێهێشتووه
ماریۆ گۆتزێ، له لێدوانێكدا له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی دۆرتمۆند، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زوڵمێكی گه‌وره‌ی له خۆی كردووه كه پێشتر یانه‌ی زه‌رده‌واڵه‌كانی جێهێشتووه.
ماریۆ گۆتزێ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا كه له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر زه‌مه‌ن بۆ دواوه بگه‌ڕێته‌وه، هه‌رگێز ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره ناكه‌مه‌وه كه پێشتر ئه‌نجامدا و یانه‌كه‌م جێهێشت.
گۆتزێ ده‌شڵێت: ئه‌و سۆز و میهره‌بانییه‌ی له یاریگه‌ی (سیدۆنا پارك) هه‌ستی پێده‌كه‌م زه‌حمه‌ته له هیچ شوێنێك دیكه رووبدات.
گۆتزێ ته‌مه‌ن 24 ساڵ، ئه‌مساڵ یانه‌ی دۆرتمۆند به پێدانی درێسی ژماره (10) پێشوازییان له گه‌ڕانه‌وه‌ی گۆتزێ كرد، دوای ئه‌وه‌ی پێشتر له 2013 له‌و یانه‌یه‌وه به‌ره‌و بایرن میونشن چوو.