سه‌عدى پيره: يه‌كێتى كێشه‌ى پارتى و گۆڕان ناكاته كێشه‌ى خۆى
K24 – هه‌ولێر: ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره رايگه‌ياند، يه‌كێتى كێشه‌ى نێوان پارتى و گۆڕان ناكاته كێشه‌ى خۆى و پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان وه‌رناگرێت.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره رايگه‌ياند، يه‌كێتى كێشه‌ى نێوان پارتى و گۆڕان ناكاته كێشه‌ى خۆى و پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان وه‌رناگرێت.
له ميانى به‌شداريكردنى له پرۆگرامه‌كانى كوردستان 24، سه‌عدى پيره باسى له سه‌ردانى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان فوئاد حوسێن بۆ سلێمانى و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان كرد و رايگه‌ياند، له كۆبوونه‌وه‌ى يه‌كه‌مى فوئاد حوسێن و رێكخه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌وشيروان مسته‌فا ره‌وشى سياسى ناوچه‌كه‌يان كردووه.
سه‌عدى پيره ره‌تيكرده‌وه، يه‌كێتى رازى بێت به پێشنيازێكى سياسى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان له پێناو ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشى سياسى هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌وه‌شى گوت: يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كێشه‌ى نێوان پارتى و گۆڕان ناكاته كێشه‌ى خۆى و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌مووان به‌يه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كردنى قه‌يرانه‌كان.