هیگواین ئه‌وه‌نده‌ی تر سه‌رۆكی ناپۆلی توڕه ده‌كات
سووپاسی یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌كات كه له ده‌ستی سه‌رۆكی یانه‌ی ناپۆلیان رزگار كردووه
گۆنزالۆ هیگواین، هێرشبه‌ری نوێی یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا، له شاری تۆریمۆ به‌شداریی له یه‌كه‌مین پرێس كۆنفرانس له‌گه‌ڵ یانه‌ی خانمه پیره‌كه كرد.
هیگواین له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا جه‌ختی له‌وه كرد هه‌موو كه‌سێكی ئه‌م جیهانه ده‌زانێت یانه‌ی یوڤی یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، ده‌شڵێت: من بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان هاتوومه‌ته ئێره، چونكه یوڤی زه‌حمه‌ته وه‌رزێك به‌بێ نازناو تێپه‌ڕ بكات.
سه‌رۆكی ناپۆلی (ئۆریلۆ دی لاورێنتس) كه زۆرترین ره‌خنه‌ی له چوونی هیگواین بۆ یوڤێنتۆس كرد و به خائینیشی وه‌سف كرد، له‌مباره‌یه‌وه هیگواین ده‌ڵێت: ئه‌و سه‌رۆكێكی باش نه‌بوو له‌گه‌ڵ من، بۆیه نه‌مویست چیتر كاته‌كانم له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌سه‌ر به‌رم، ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیشم له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ماوه.
هیگواین گوتیشی: سووپاسی یانه‌ی ناپۆلی به هانده‌ران و یاریزانانه‌وه ده‌كه‌م، جگه له سه‌رۆكی یانه‌كه نه‌بێت.
هیگواین ده‌شڵێت: سووپاسی یانه‌ی یوڤێنتۆسیش ده‌كه‌م كه گرینگی به مندا، منیش به‌ڵێنیان پێ ده‌ده‌م باشترین ئاستیان بۆ پێشكه‌ش بكه‌م.
هیگواینی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، سه‌ره‌تا له یانه‌ی ریڤه‌ر پلێتی ئارجێنتینا ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر له ته‌مه‌نی 17 ساڵی له ده‌رگه‌ی یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه له خوله‌كانی ئه‌ورووپای دا، دواتر له هاوینی 2013 له‌سه‌ر رێنمایی دیێگۆ ماڕادۆنای هاونیشتیمانی بۆ بۆ ریزه‌كانی ناپۆلی گواسترایه‌وه، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش به فه‌رمی به بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنتۆس كرد.