كۆریای باكوور: به یاسای جه‌نگ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
هان سون رۆڵ، به‌رپرسی به‌شی كاروباری ئه‌مه‌ریكا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور، ئه‌مه‌ریكا به "به‌زاندنی هێلی سوور" تۆمه‌تبار كرد.
ئه‌و به‌رپرسه كۆرییه، بۆ ئاژانسی "ئه‌سۆشیه‌تید پرێس"، كه وه‌ك یه‌كه‌م ئاژانسی هه‌واڵ له‌و وڵاته ده‌ستبه‌كار بووه، رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی مانۆری سه‌ربازی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور، له‌مانگی داهاتوو، كارێكی دوژمنكارانه‌یه و ده‌چێته چوارچێوه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی و لێدان له سه‌ركردایه‌تی پیۆنگ یانگ.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا "هێلی سوور"ی به‌زاندووه به‌رامبه‌ر به كۆریای باكوور و پیۆنگ یانگ ئه‌و كرده‌وانه به "راگه‌یاندنی جه‌نگ" داده‌نێت و له‌مه‌ودواش به یاسای جه‌نگ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واشنتۆن ده‌كه‌ن.