به‌ره‌ی نوسره ناوی خۆی ده‌گۆڕێت و له قاعیده‌ش جیاده‌بێته‌وه
وه‌ك گرووپێكی تیرۆریستی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پۆلێنكرابوو
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسی یه‌كه‌می به‌ره‌ی نوسره له سووریا، له تۆمارێكی ده‌نگیدا، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ریكخراوی قاعیده‌دا كۆتایی پێده‌هێنێت و جیابوونه‌وه‌ی خۆی له‌و رێكخراوه راگه‌یاند.
ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی، له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیدا، وێڕای راگه‌یاندنی جیابوونه‌وه‌ی گرووپه‌كه‌ی له قاعیده، ئاشكراشیكرد، له‌مه‌ودوا ناوی ئه‌و به‌ره‌یه ده‌بێته به‌ره‌ی ئازادكردنی شام "جبهه فتح الشام".
پێشتر، ئه‌حمه‌د ئه‌بو خێر، كه‌سی دووه‌می رێكخراوی قاعیده، پاڵپشتی خۆی بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی له‌و جۆره ده‌ربڕیبوو.
ئه‌بوخێر، له‌و نامه‌یه‌ی كه ئاراسته‌ی به‌رپرسانی به‌ره‌ی نوسره‌ی كردبوو، نووسیبووی: "ئێمه به‌رپرسانی به‌ره‌ی نوسره ئاگادار ده‌كه‌ینه، كه هه‌ر هه‌نگاوێك له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلام و موسڵمانان و پاراستنی جیهادی ئه‌هلی شامدایه بیگرنه‌به‌ر".
ئه‌بو خێر له نامه‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، په‌یوه‌ندی نێوان قاعیده و به‌ره‌ی نوسره "له‌هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانیان گرنگتره له‌گه‌ڵ هه‌ر رێكخراوێكی دیكه‌دا".
ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی، له تۆماره ڤیدیۆییه‌كه‌دا، كه كه‌ناڵی جه‌زیره په‌خشی كرد، سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی به‌رپرسانی رێكخراوی قاعیده ده‌كات و ده‌ڵێت: "سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی كه تێگه‌یشتوون جیابوونه‌وه‌كه پێویستیی بوو".
هه‌روه‌ها گوتی: "جیابوونه‌وه‌مان له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی شامه بۆ رێگریكردن له بیانووه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاوكاریكردنییان".
جۆلانی جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، له‌مه‌ودوا به‌ره‌ی ئازادكردنی شام، كه ناوی گرووپه نوێیه‌كه‌ی ده‌بێت، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هیچ رێكخراوێكی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سووریادا نابێت.
به‌ره‌ی نوسره وه‌ك گرووپێكی تیرۆریستی سووريا, له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پۆلێنكرا و له به‌شداریكردنی نوێنه‌رانیشی له‌سه‌رجه‌م گفتوگۆكانى ئاشتى ره‌تكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌ره‌یه له ساڵی 2012, به بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆمارێكی ده‌نگی، له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بوونی خۆی, وه‌ك گرووپێكی چه‌كداری له سووریا، راگه‌یاند.