هه‌رزه‌كارێك له‌سه‌ر له‌تێك شووتی برا گه‌وره‌ی خۆی كوشت
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی مه‌غریب هه‌رزه‌كارێكی ده‌ستگیر كرد، كه به‌هۆی له‌تێك شووتی برا گه‌وره‌كه‌ی خۆی كوشتووه.
سایتی "الیوم 24"ی مه‌غریبی بڵاویكردووه‌ته‌وه، هۆكاری كوشتنی ئه‌و گه‌نجه مه‌غریبییه له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی مشت‌ومڕ له‌سه‌ر خواردنی شووتی و دواتریش به‌شه‌ڕهاتوون و له‌یه‌كیان داوه.
سه‌ره‌تا به ده‌ست له‌یه‌كیان داوه و دواتریش هه‌رزه‌كاره مه‌غریبییه‌كه، چه‌قۆیه‌ك له ملی برا گه‌وره‌كه‌ی ده‌دات كه دووساڵ گه‌وره‌تره و به‌هۆیه‌وه دووچاری خوێنبه‌ربوون ده‌بێت و ده‌گه‌یندرێته نه‌خۆشخانه.
به‌هۆی هه‌ستیاری شوێنی برینه‌كه‌ی، كه شاده‌ماری ملی بووه، پزیشكان نه‌یانتوانیوه خوێنبه‌ربوونه‌كه رابگرن و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
رووداوه‌كه دوێنێ چوارشه‌ممه، 27ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، له ناوچه‌ی "نرجس"ی ناوه‌ڕاستی شاری "الجدیده" روویداوه و ئێستاشدا بكوژه‌كه، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه.