گولەن ده‌یه‌ویست وه‌ك خومه‌ینی بگه‌ڕێته‌وه
سیستەمی توركیای دەگۆڕی
K24 – ھەولێر
وه‌زیری دادی توركیا به‌كر بۆزداغ رایگه‌یاند فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌یه‌ویست وه‌ك خومه‌ینی بگه‌ڕێته‌وه.
بۆزداغ له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی رایگه‌یاند لە ئەگەری سه‌ركه‌وتنی كوده‌تا، گوله‌ن هاوشێوه‌ی خومه‌ینی بۆ توركیا ده‌گەڕایه‌وه.
گوتیشی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن 40 ساڵه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌م كوده‌تایه ده‌كرد. چوونه ناو ڕه‌گی ده‌وڵه‌ته‌وه، كه هه‌مووی ئه‌وانه له‌ماوه‌ی ئاماده‌كاری روویدا. چوونه ناو سوپا، خزمه‌تی مه‌ده‌نی، دادگا و ته‌واوی بواره‌كانی ده‌وڵه‌تیان داگیر كرد، به نییه‌تی ئه‌وه‌ی كه كوده‌تا بكه‌ن و دونیایه‌كی نوێ دروست بكه‌ت.
ئامانجی ئه‌وان ته‌نیا توركیا نه‌بوو، هه‌ر وه‌ك پێشتریش گوتوومه، چۆن خومه‌ینی له پاریس گه‌ڕایه‌وه، فه‌تحولڵا گوله‌ن ده‌یه‌ویست به‌م شێوازه بۆ توركیا بگه‌ڕێته‌وه، كه ته‌نیا ده‌ستوری توركیا نه‌ده‌گۆرێ، به‌ڵكو سیسته‌می وڵاتیشی ده‌گۆڕی. هه‌ر وه‌ك چۆن توركیایه‌كی نوێی ئاتاتورك هه‌یه، به‌م شێوه‌یه توركیایه‌كی نوێی فه‌تحوڵڵا گوله‌نیش ده‌بوو. به میدیا و سه‌رمایه‌كه‌ی هه‌موو شتێك ده‌گۆڕی و توركیایه‌كی نوێ داده‌مه‌زراند كه به‌یعه‌تی به گوله‌ن ده‌دا و كەس بە بێ ئەو مافی ژیانی نەدەبوو.