سیستەمی سەرۆكایەتی لە توركیا ده‌كرێته دیفاكتۆ
هێزه سه‌ربازییه‌كان ده‌خرێنه سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی
K24 – هه‌ولێر
سەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ھەنگاوێكی گرنگ بەرەو سیستەمی سەرۆكایەتی دەگرێتەبەر.
ئەردۆغان لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ئەندامانی دیوانی سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا رایگەیاند لە پەكێجی نوێی ھەمواركردنەوەی دەستووردا "میت، فەرماندەیی سوپا، فەرماندەیی ھێزەكانی زەمینی، ھەوایی و دەریایی و وەزارەتی بەرگری" دەخرێنە سەر سەرۆكایەتی توركیا.
ئەردۆغان ھەروەھا گوتی كۆبوونەوەكانی سەرانی پارتە سیاسییەكانی لە كۆشكی سەرۆكایەتی بەردەوام دەبێت، كە یەكەمجار سەرانی پارتە سیاسیەكانی ناو پەرلەمانی توركیا پاش شكستی كودەتای سەربازی لە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆبوونەوە، بەڵام HDP بۆ كۆبوونەوەكە بانگھێشت نەكرابوو.
كەماڵ كلچدارئۆغلو لە چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی رایگه‌یاند به سه‌رۆك كۆمارم گوت پێویسته هه‌ده‌په‌ش به‌شداری كۆبوونه‌وه ببێت و به‌شداریكردنی هه‌ده‌په له‌م كۆبوونه‌وانه به گرنگ وه‌سفكرد.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی توركیا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هه‌ده‌په په‌روین بولدان به‌شداری نه‌كرد و بەم شێوەیە نه‌رازیبوونی خۆی به‌رامبه‌ر بانگهێشت نه‌كردنی هاوسه‌رۆكه‌كانی هه‌ده‌په بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی پارته سیاسییه‌كان ده‌ربڕی.