لە سلێمانی بەهۆی دەستشکاندنەوەی ئۆتۆمبێل کەسێک کوژرا

شاری سلێمانی - وێنە: ئەرشیف
شاری سلێمانی - وێنە: ئەرشیف

K24 – سلێمانی:

لە سلێمانی تەقە لە دوو کوڕی وەستا حەسەنی کەبابچی دەکرێت و یەکێک لە کوڕەکانی گیانی لەدەستدا و بەپێی راگەیەندراوی ئاسایشی سلێمانیش، رووداوەکە بەهۆی دەمەقاڵێ و دەستشکاندنەوەی ئۆتۆمبێلەوە بووە.

ئەمشەو (28ـی ئەیلوولی 2023)، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە، کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش کە برای کوژراوەکەیە برییندارە.

بەپێی زانیارییەکان، لە رووداوەکە تەقە لە کوڕەکانی وەستا حەسەنی کەبابچی کراوە، یەکێکان بەناوی (رۆژیا) گیانی لەدەستدا و کوڕەکەی دیکەشی بریندارە.

لەلایەن خۆیەوە، ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی ئەو هاووڵاتییەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری کوشتنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ "دەمەقاڵێ و دەستشکاندنەوەی ئۆتۆمبێل".

وەستا حەسەنی کەبابچی لە رۆژی (25ـی ئابی 2023) لە رووداوێکدا کە گوللـەیەک بەر سەری کەوتبوو گەیەندرایە نەخۆشخانە و دواتر هەواڵی گیانلەدەستدانی لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە راگەیەندرا.

وێنەی کوژراوەکە
وێنەی کوژراوەکە