نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: ئه‌مساڵ 2500 كۆچبه‌ری نایاسایی له نێو ده‌ریای ناوه‌ڕاست گیانیان له‌ده‌ستداوه
K24 - هەولێر:
به‌رپرسێكی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی هه‌وڵیان بۆ په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 2500 كۆچبه‌ری نایاسایی له نێو ده‌ریای ناوه‌ڕاست گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رۆڤین مینیكۆدۆیۆیڵا له كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاكو 24ـی ئه‌م مانگه، زیاتر له 2500 كۆچبه‌ری نایاسایی له نێو ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه هه‌وڵیانداوه بگه‌ن به وڵاتانی ئه‌وروپی.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راشیگه‌یاند، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2022دا، ئه‌و ژماره‌یه دوو هێنده‌یه و زیادیكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زۆرێكیش له‌و كۆچبه‌ره نایاساییانه، له‌و ده‌ریایه‌دا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س ئاگادار بێت و به ونبوو ئه‌ژمار ده‌كرێن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقاوه به‌ره‌و لیبیا و له‌وێشه‌وه له رێگه‌ی بیابانی باشووری ئه‌فریقا، دووچاری مردن و سوكایه‌تی و پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌بنه‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌مساڵ 186 هه‌زار كۆچبه‌ری نایاسایی گه‌یشتوونه‌ته باشووری ئه‌وروپا (ئیتاڵیا، یۆنان، قوبرس و ماڵتا) كه ته‌نیا 130 هه‌زار گه‌یشتووه‌نه‌ته ئیتاڵیا.
پێشتریش ماڵپه‌ڕی (DW)ـی ئه‌ڵمانی، بڵاویكردبووه‌وه، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 2023، زیاتر له 130 هه‌زار كۆچبه‌ری نایاسایی له رێگه‌ی كه‌شتی و به‌له‌مه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئیتاڵیا.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌ڵمانییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، هاتنی به لێشاوی كۆچبه‌رانی نایاسایی بۆ كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا، بۆ دوو هێنده زیادیكردووه.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیا پێی وایه هاتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كۆچبه‌ران، زه‌نگی مه‌ترسییه بۆ پایته‌خته‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا.
ماڵپه‌ڕه ئه‌ڵمانییه‌كه هۆكاره‌كانی زیادبوونی هاتنی كۆچبه‌رانی نایاسایی، بۆ سه‌قامگیری كه‌شوهه‌وا و هێمنی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا و زیادبوونی كێشه و قه‌یرانه‌كان له سوودان، لیبیا و تونس گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
پێشتریش رۆژنامه‌ی (لاڤانگواردیا)ـی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، هاتنی به لێشاوی كۆچبه‌رانی نایاسایی، قه‌یرانێكی دیكه‌یه رووبه‌ڕووی ئه‌وروپا ده‌بێته‌وه.
پێشتریش ئه‌نجێلا مێركل راوێژكاری پێشووی ئه‌ڵمانیا له باره‌ی كۆچبه‌رانه‌ی رایگه‌یاندبوو، كۆچبه‌ران كێشه نیین، به‌ڵكو ئه‌وان چاره‌سه‌رن بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی كه له داهاتوودا ئه‌وروپا رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
مێركل زیاتر روونیكردبووه‌وه، كێشه‌كان بریتین له دابه‌زینی رێژه‌ی له‌دایكبوون و پیربوون، كه زیانی زۆریان به دانیشتوانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا گه‌یاندووه، بۆیه پێویسته ئه‌وروپا ده‌رگا به‌ڕووی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان بكاته‌وه.
گوتبوشی: "بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا بمێنێته‌وه، پێویستی به 60 ملیۆن كۆچبه‌ر هه‌یه".