کۆمارییەکان داوا دەکەن جۆو بایدن و کوڕەکەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت

هەنتەر بایدن، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا
هەنتەر بایدن، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا

K24 - هەولێر:

لەسەر داوای کۆمارییەکان لیژنەی لێکۆڵینەوە و چاودێری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ لیکۆڵینەوە لە بەڵگەنامەکان لەسەر جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا کۆبوونەوە و دەیانەوێت بە شێوەیەکی یاسایی رادەستی دادگای بکەن، لەسەر خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، گەندەڵی و بەرتیل وەرگرتن.

جەیمس کۆمەر، سەرۆکی لیژنەی لیکۆڵینەوە و چاودێری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەیان لەسەر جۆو بایدن کۆکردووەتەوە و دەرکەوتووە کە دەسەڵاتەکانی بۆ قازانجی دارایی خانەوادەکەی بەکارهێناوە.

لەلای خۆیەوە، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، کۆمارییەکان باوەڕیان بە دیموکراسی نییە و هەوڵی لەناوبردنی دەدەن.

کۆمارییەکان چەندین ساڵە جۆو بایدن و هەنتەری کوڕی تۆمەتبار دەکەن بە وەرگرتنی بەرتیل و گەندەڵی، بەڵام تاوەکو ئێستاش تۆمەتەکان پشتڕاست نەکراونەتەوە.

هەر ماددەیەکی لێکۆڵینەوە و تاوانبارکردنی سەرۆکی ئەمەریکا دەبێت لە ئەنجومەنی پیران پەسەند بکرێت و دوو لەسەر سێی دەنگی ئەنجومەنەکە بەدەست بهێنێت، واتە دەبێت 17 سیناتۆری دیموکراتەکانیش دەنگیان بخەنە پاڵ کۆمارییەکان.