جۆن كيرى و مه‌حموود عه‌باس پرسى ئاشتى فه‌له‌ستين تاوتوێده‌كه‌ن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، كە رۆژی شەممە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جۆن كێرى لەگەڵ سەرۆكی ده‌سه‌ڵاتدارێتى فەلەستین مه‌حموود عه‌باس كۆدەبێتەوە.
K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، كە رۆژی شەممە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جۆن كێرى لەگەڵ سەرۆكی ده‌سه‌ڵاتدارێتى فەلەستین مه‌حموود عه‌باس كۆدەبێتەوە.
ئامانجی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، جۆن كێری بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ مەحموود عەباسی سەرۆكی فەلەستین بۆ تاوتوێكردنی رێگەچارەی نوێیە بۆ كێشەكانی فەلەستین و ئیسرائیل.
سه‌ره‌ڕاى نيگه‌رانييه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئيسرائيل به‌رده‌وامه له درووستكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى تايبه‌ت به نيشته‌جێكردنى جوله‌كه‌كان له‌سه‌ر زه‌وييه‌كانى فه‌له‌ستين و ئه‌وه‌ش ره‌وشى سياسى و ئومێدى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى فه‌له‌ستينى لاواز كردووه.
كۆبوونه‌وه‌ى جۆن كێرى و مه‌حموود عه‌باس سبه‌ى له پاريس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.