ئه‌حلام كاكه‌یی: هۆكاری رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه گه‌نده‌ڵییه نه‌ك كه‌مته‌رخه‌می

K24 – هەولێر:
پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێ ئەوەی لە هۆڵەکەی حەمدانییە روویداوە، هۆکارەکەی گەندەڵییە نەک کەمتەرخەمی، به‌شێوه‌یه‌ك رێگه به دروستكردنی ئه‌و هۆڵه دراوه، له كاتێكدا هێڵێكی كاره‌بایی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 29ـی ئه‌یلوولی 2023) ئەحلام کاکەیی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، هۆڵەکەی حەمدانییە لەژێر هێڵێکی کارەبای 32 کەیڤی دروستکراوە. جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ئەگەر گەندهڵی نەبێت، چۆن بەڕێوەبەرایەتی کارەبا مۆڵەت بە دروستکردنی هۆڵێک لەو شوێنە دەدات؟
ئەحلام کاکەیی روونیشیكرده‌وه، گەندەڵییەکی بە ئەنقەست لە ئیدارەی دەوڵەت و پارێزگا هەیە، ئەوەی روویداوە، بەهۆی کەمتەرخەمی نەبووە، چونکە کەمتەرخەمی شتێکە و کاری بە ئەنقەستیش شتێکی دیکەیە، رووداوی عەمبارەکەی مووسڵ و هۆڵەکەی حەمدانییە، هەمووی دەرئەنجامی گەندەڵییە.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، گەندەڵی لە دروستکردنی باڵەخانە و مۆڵەتی دروستکردنیاندا هەیە، باشترین نموونە ئەوەیه چۆن رێگە بە دروستکردنی ئەو هۆڵە دراوە لەژێر هێڵێکی کارەبای 32 کەیڤی، گەندەڵی بە ئاشکرا دیارە، چۆن بەڕێوەبەرایەتی کارەبا مۆڵەتی بە دروستکردنی هۆڵێکی لەم شێوەی داوە؟
درەنگانی شه‌وی سێشەممە (26ـی ئەیلوولی 2023) له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
هەروەها رۆژی چوارشەممە (27ـی ئەیلوولی 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌میانی سه‌ردانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمهرجهنسی شاری هه‌ولێر و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه، رایگه‌یاند، رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی بوو "هاتووین لێره ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێر بكه‌م، كه به‌ڕاستی هه‌ر له سه‌ره‌تا و سه‌عاتی یه‌كه‌می روودانی ئه‌و كاره‌ساته، ئه‌وان ئه‌مبوڵانسیان نارد."
لەلایەن خۆیەوە، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانیکرد سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان رابگەیه‌ندرێت.