حوسييه‌كان ئه‌نجومه‌نێكى فه‌رمانڕه‌وايى هاوبه‌شيان دامه‌زراند
حوسییە یەمەنییەكان و حزبی كۆنگرەی نیشتیمانی ئەنجومەنێكی فەرمانڕەوایی لە یەمەن دادەمەزرێنن.
K24 – هه‌ولێر:
حوسییە یەمەنییەكان و حزبی كۆنگرەی نیشتیمانی ئەنجومەنێكی فەرمانڕەوایی لە یەمەن دادەمەزرێنن.
لە سەنعای پایتەختى يه‌مه‌نه‌وه، نوێنه‌رانى حوسييه‌كانى يه‌مه‌ن رایانگەیاند، كە لەگەڵ پارتی كۆنگرەی نیشتیمانی سەرۆكی پێشوو، عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، رێككەوتوون كە ئەنجوومەنێكی فەرمانڕەوایی پێكبھێنن.
بەپێی رێككەوتنەكەش، سەرۆكی ئەنجوومەنی فەرمانڕەوای نێوانیان بە نۆره دەبێت.
نەتەوەیەكگرتووەكانیش ئەوەیان راگەیاند، كە ئەم ھەنگاوەی حوسییەكان مەترسییە بۆسەر ئاشتەوایی و ھەوڵەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
نەتەوە یەكگرتووەكان مەترسی خۆشی لەوە دووپات كردەووە، كە مەترسی كۆتاپێھێنانی ئاگربەستیش ھەیە.