هيلارى كلينتۆن: متمانه‌ى پارته‌كه‌م له‌ده‌ست ناده‌م

لە فیلادلفیا لە ناو ئاپۆراى هه‌وادارانيدا، ھیلاری كلینتۆن دواجار خۆپاڵاوتنی وەك پاڵێوراوی سەرەكی پارتی دیموكرات پەسەند كرد.

K24 – هه‌ولێر:

لە فیلادلفیا لە ناو ئاپۆراى هه‌وادارانيدا، ھیلاری كلینتۆن دواجار خۆپاڵاوتنی وەك پاڵێوراوی سەرەكی پارتی دیموكرات پەسەند كرد.

ھیلاری كلینتۆن لە چوارەم و كۆتا رۆژی كۆنگرەی پارتەكەیدا متمانەی پێبەخشرا و لەبەرامبەریش، ھیلاری خۆشحاڵی خۆی راگەیاند.

ھیلاری لە قسەیەكی كورتدا دووپاتیكردەوە، كە ئەو متمانە و ئەو بەڵێنەی بە ئەمریكییەكان و پارتەكەیداوە لەدەست نادات و كاری لە پێناو دەكات.

ھەر لە ئاھەنگی دووەمیین رۆژی كۆنگرەی پارتی دیموكراتدا، وەرزشكار و ھونەرمەند و گۆرانيبێژە بەناوبانگەكانی ئەمریكا و ھۆڵیوود، كە بەناوبانگرتینەكانیان كەریم عەبدولجەبار و ئۆرلاندۆ و كێیتی پێری و بلووم بوون، پاڵپشتی خۆیان بۆ ھیلاری راگەیاند.