بهشێكى خاكى ئهفغانستان كهوتووهتهوه دهست گرووپه چهكدارهكان
ئەمریكا نیگەرانە لەوەی ئەفغانستان لە ماوەی 4 مانگدا %5 خاكی خۆی لەدەستداوە و لە لایەن گروپە توندڕهوهكانەوە كۆنترۆڵكراوە.
K24 – ههولێر:
ئەمریكا نیگەرانە لەوەی ئەفغانستان لە ماوەی 4 مانگدا %5 خاكی خۆی لەدەستداوە و لە لایەن گروپە توندڕهوهكانەوە كۆنترۆڵكراوە.
ئەوە لە كاتێكدایە كە ئەمریكا ملیۆنان دۆلاری بۆ پەرەپێدانی كەرتی سەربازی و ژێرخانی ئابووری ئەو وڵاتە تەرخانكردووە و سەربازەكانیشی بۆ پاڵپشتی لە حكومەت لەدژی رێكخراوە توندڕهوه ئیسلامییەكان ھێشتووهتەوە.
لە ریپۆرتێكدا كە ئاژانسی ئەمریكی بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەفغانستان كە لە ئێستادا بە پێی ئەو پشكنین و رووماڵەیە لەبەردەستیان دایە، حكومەتی ئەفغانستان تەنھا كۆنتڕۆڵی 65.5 لەسەدی خاكیان لەژێر دهسهڵاتدايه و دوای ئەوەی لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ 70.5 لەسەدی خاكەكەی لەدەست بوو.
وەزارەتی بەرگری ئەمریكاش نیگەرانی خۆیان بۆ حكومەتی ئەفغانستان دووپات كردووهتەوە سەسوڕمانی خۆیانیان راگەیاندووە، كە زیاتر لە سهدا 30 خاكیان لەدەست داوە.