ئه‌ڵمانيا: چيدى ناتوانين له‌ توركيا بێده‌نگ بيين

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، تورکیا بۆ لەناوبردن و دەستگیرکردنی کودەتاچییەکان سەرجەم سنوورەکانی بڕیووە و ناتوانین لەوە بێدەنگ بین.

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، تورکیا بۆ لەناوبردن و دەستگیرکردنی کودەتاچییەکان سەرجەم سنوورەکانی بڕیووە و ناتوانین لەوە بێدەنگ بین.

فرانک ڤالتەر شتاینمایەر وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەیەکی ئەڵمانی رایگەیاندووە؛ ئێمە ناتوانین بێدەنگ بین لە بەرامبەر ئەوەی لە دوای هەوڵی کودەتاکەی تورکیا دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە 10 هەزار مامۆستا و فەرمانبەریان دەرکرد و چەندین ناوەندی پەروەردەیی و دەزگای راگەیاندنیان داخست ئەمە جگە لە دەستگیرکردنی دەیان رۆژنامەنووس بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا راشیگەیاندووە: تورکیا بەرەو کێشە و گیروگرفتێکی ناوخۆی هەنگاو دەنێت و گەڕاندنەوەی سزای لە سێدارەدان کە رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی دەکات هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو دواوە.