سوپاسالارى توركيا له پۆستهكهى دهمێنێتهوه و ئهردۆغان پهيكهرى ئهمنى دهخاته ژێر ركێفى خۆى
ئەنجوومەنی شوورای سەربازی تورکیا بڕیاریدا سوپاسالار لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.
K24 – ههولێر:
ئەنجوومەنی شوورای سەربازی تورکیا بڕیاریدا سوپاسالار لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.
ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا روونیکردەوە، ئەنجوومەنی شوورای سەربازی بڕیاریدا، گۆڕانکاری لە پۆستەکانی سوپاسالار، فەرماندەیی هێزەکانی پیادە و دەریایی و ئاسمانی نەکات.
کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی شوورای سەربازی تورکیا ماوەی پێنج کاتژمێری خایاند، کە بەسەرۆکایەتی بن عهلى یهڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا بەڕێوەچوو.
ههر لهو چوارچێوهيهدا، بەرپرسێکی باڵای تورکیا روونیکردەوە، لە بەشێکی گۆڕانکارییەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان لەدوای هەوڵی کودەتا، دەستکاریکردنی پهيكهرى ئەمنی تورکیایە ئەویش بە دەستبەسەرداگرتنی هێزە چەکدارەکان و دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی.
تا ئێستا نزیکەی 1700 ئەندامی سوپای تورکیا دوورخراونەتەوە و نزیکەی لە سەدا 40 ئادمیراڵ و ژەنەڕاڵەکانیش لە پۆستەکانیان نەماون.