له شارێكى نه‌مسا هه‌ڵكردنى ئاڵاى توركيا قه‌ده‌غه‌كرا
ناکرێ شارۆچکەکەی ببێتە گۆڕەپانی ململانێی پێکهاتەکانی تورکیا.
K24 – هه‌ولێر:
دوای هەوڵی کودەتا لە تورکیا، کڵاو شنیبێرگەر، سه‌رۆكى شاره‌وانى شارى فینەر نیوشتاد لە نەمسا، بڕیارێکی دەرکردووە بەوەی تەواوی ئاڵاکانی تورکیا لە شارۆچکەکەی لاببرێن و دووپاتیکردەوە، ناکرێ شارۆچکەکەی ببێتە گۆڕەپانی ململانێی پێکهاتەکانی تورکیا.
رێژەیەکی زۆری تورک لەو شارۆچکەیە نیشتەجێن و لەدوای هەوڵی کودەتاکەی تورکیا ژمارەی ئاڵاکانی تورکیا لەو شارۆچکەیە زیادیکردووە، بەو پێه‌ی هاووڵاتیانی تورکیا لەو شارۆچکەیە ئاڵای تورکیایان لە سه‌ر بينا و مارکێتەکان هەڵواسیوە وه‌ك پشتيوانييه‌ك بۆ حكومه‌تى وڵاته‌كه‌يان.