خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى: مليۆنێك كه‌س له‌ مووسڵ ئاواره‌ ده‌بن

رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی هۆشداری لە ئاوارەبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە مووسڵ دەدات.

K24 – هه‌ولێر:

رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی هۆشداری لە ئاوارەبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە مووسڵ دەدات.

بەنزیکبوونەوەی دەستپێکردنی شەڕی ناوەندی پارێزگای نەینەوا کە شاری مووسڵە، رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی هۆشداری لە ئاوارەبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن لە دانیشتوانی مووسڵ و دەوروبەری دەدات.

رێکخرەوە نێودەوڵەتییەکە داوای ئامادەکردنی کەمپ و پێداویستی تەواو بۆ ئاوارەکان دەکات و هۆشداری لە روودانی کارەساتێکی مرۆیی گەورە لەو ناوچەیه‌ دەدات.