رانیه.. سه‌نته‌رێكی بێ مۆڵه‌ت و پزیشكێكی بێ بڕوانامه رێككاری یاساییان به‌رامبه‌ر گیرایه‌به‌ر

K24 - رانیه:
قایمقامییه‌تی قه‌زای رانیه رایده‌گه‌یه‌نێت، هاووڵاتییه‌ك كه خۆی وه‌ك پزیشكی ددان ناساندبوو و له‌سه‌نته‌رێكی بێ مۆڵه‌ت كاری ده‌كرد، رێككاری یاسایی به‌رامبه‌ر گیرایه‌به‌ر
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی قایمقامییه‌تی قه‌زای رانیه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌و قه‌زایه، به ئه‌ندامێتی سه‌ندیكای پزیشكی ددان لقی راپه‌ڕین، سه‌نته‌رێكی بێ مۆڵه‌تی ددانیان به‌ناوی (سه‌نته‌ری ئاراس) داخست.
له‌باره‌ی هۆكاری داخستنه‌كه‌ش، قایمقامییه‌تی قه‌زای رانیه روونیكرده‌وه، ده‌ركه‌وت له‌نێو سه‌نته‌ره بێ مۆڵه‌ته‌كه، هاووڵاتییه‌ك بێ هه‌بوونی بڕوانامه‌ی پزیشكی ددان كاری ده‌كرد، جیا له‌وه‌ش سه‌نته‌ره‌كه ده‌رمانی قاچاخ و نایاسایی هه‌بوو و پابه‌ندی پاك و خاوێنیش نه‌بوو.
قایمقامییه‌تی قه‌زای رانییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لیژنەکەمان بڕیاری داخستنی ئه‌و سەنتەره‌ی دا و خاوەنی سەنتەرەکەش رێکكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.


