حزبوڵڵا: شكستمان به پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ هێناوه
"وڵاتانی كه‌نداو باجی دهستگیرۆییكردنی تیرۆر ده‌ده‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
نه‌عیم قاسم، جێگری سكرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان رایگه‌یاند، بۆ دووه‌مین جار شكستیان به پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ هێناوه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی لوبنان بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه نه‌عیم قاسم جێگری سكرتێری گشتی حزبوڵڵا، ده‌ڵێت: "توانیمان بۆ دووه‌مینجار شكست به پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ بهێنین له سووریا، پێشتریش له شه‌ڕی ته‌ممووزی 2006، توانیمان شكست به پرۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و سعوودیه‌ی ته‌كفیری له سووریا بهێنین".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حزبوڵڵای لوبنانی، ره‌خنه له عه‌ره‌بستانی سعوودیه ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "ئه‌و به یه‌كجاری وازی له فه‌له‌ستین هێناوه"، هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌مڕۆ تیرۆر و ته‌كفیری هیچ شوێنێك ناناسێت، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر سووریادا هات، كاریگه‌ری له‌سه‌ر جیهان هه‌بووه به رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، باكوور و باشوورییه‌وه، ئه‌گه‌ر بیرێكیش له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا بكه‌نه‌وه، ئه‌وه به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌یه كه له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه، نه‌ك به هۆی كوژراوان و كه‌سوكاری قوربانییان و وێرانبوونی ماڵ و حاڵی خه‌ڵك".
هه‌روه‌ها گوتی: "جگه له ریشه‌كێشكردنی تیرۆر، هیچ چاره‌یه‌كی دیكه نییه، ئێمه ئێستا له سووریا له‌گه‌ڵ كه‌سانی باش و خێرخوازانی جیهان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، به‌ڵام ژیان له‌گه‌ڵ تیرۆریستان و دهستگیرۆییكردنییان، وه‌ك ئه‌وه‌ی وڵاتانی گه‌وره‌ی كه‌نداو ده‌یكه‌ن، به نه‌رێنی به‌سه‌ریاندا ده‌شكێته‌وه و باجی گه‌وره‌ی ئه‌و كاره‌یان ده‌ده‌ن".