ئه‌ردۆغان: تاوانباران به توندترین شێوه سزا ده‌ده‌ین
ئاماژه به قوربانییه‌كانی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، له گوتارێكدا، له كۆشی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت، رایگه‌یاند، سزای له سێداره‌دان بڕیاری په‌رله‌مانی توركیایه نه‌ك بڕیاری ئه‌و.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، كاروباره‌كانی ناوخۆی توركیا، به‌تایبه‌ت به ئه‌وانه و هیچ كه‌سێك بۆی نییه ده‌ست له كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته وه‌ربدات.
سه‌باره‌ت به ئاماری كوژراوان و قوربانییانی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ی توركیا، رایگه‌یاند، 237 كه‌س له شه‌وی كوده‌تاكه كوژراون.
ئه‌وانیش 170 هاووڵاتی، 62 پۆلیس و 5 سه‌رباز، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، 2 هه‌زار 191 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كرد، پێویسته حكوومه‌ت بڕیاری سزای له سێداره‌دان، بگه‌ڕێنێته‌وه په‌رله‌مان و گوتی: "ئه‌گه‌ر سزای له سێداره‌دانیش به‌سه‌ر تاوانباراندا نه‌سه‌پێنین، ئه‌وان به توندترین شێوه سزایان ده‌ده‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌رجه‌م داواكانم له دژی ئه‌و كه‌سانه دهكشێنمهوه، كه به‌هۆی سووكایه‌تیكردن تۆمارم كردبوون".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "هه‌ندێك كه‌س هه‌وڵییاندا له رووی ئابووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، توركیا به چۆكدا بده‌ن، به‌ڵام گه‌لی توركیا شكستیان به‌و هه‌وڵانه هێنا".