ئه‌ردۆغان سكاڵاكانی ده‌كشێنێته‌وه
به‌شێكی زۆریان په‌رله‌مانتارانی كوردن
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ته‌واوی سكاڵاكانی دژی ئه‌و كه‌سانه دهكشێنتهوه كه به تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردن، سكاڵا دژیان تۆماركردووه.
ئه‌ردۆغان له پرۆگرامێكدا بۆ یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی كوده‌تای سه‌ربازی رایگه‌یاند: " له‌ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه خۆش ده‌بم كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ رێزی و سووكایه‌تییان به من كردووه، سكاڵاكانم دهكشێنمهوه". چونكه پێم وایه دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی، خه‌ڵك ده‌زانێت كه مافدار بووم. هه‌ربۆیه پێویسته ته‌واوی به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه، به‌تایبه‌تی سیاسه‌تمه‌داران، ئه‌و ره‌وشه‌ی نوێیه‌ی توركیا به شێوه‌یه‌كی دروست هه‌ڵسه‌نگێنن.
ئه‌ردۆغان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا چه‌ندین سكاڵا له دژی هه‌ندێ سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتاران له دادگا تۆماركرد، كه له لێدوانه‌كانیاندا ره‌خنه له ئه‌ردۆغان و سیاسه‌ته‌كانی گرتووه، هه‌ندێكیان به سوكایه‌تی و بێ رێزی به‌رامبه‌ر سه‌رۆك كۆمار تۆمه‌تبار كراون.
به‌شێكی زۆری له‌وانه په‌رله‌مانتارانی ههدهپن، كه له دواترینیان، دادگا وه‌ك قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی سووكایه‌تی به ئه‌ردۆغان، سزای دارایی به‌سه‌ر عوسمان بایده‌میر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په سه‌پاند.