ئەمریكا: یارمەتییە مرۆییەكانی روسیا لە سوریا فێڵە
ده‌بێته هۆی تێكچوونی هاوكاری نیوانیان
K24 – هه‌ولێر
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا نیگەرانی خۆی بەرامبەر ھاوكارییە مرۆییەكانی روسیا لە سوریا دەردەبڕێت، كە لەوانەیە فێلێك بێت.
جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند واشنتۆن ھەوڵ دەدات بزانێت كە ئایا پلانی روسیا بۆ یارمەتی مرۆیی لە سوریا جیدییە. ئەگەر فێلێك بێت، دەبێتە ھۆی تێكچوونی ھاوكاری نێوان مۆسكۆ و واشنتۆن لە سوریا.
250 ھەزار دانشتوانی گەڕەكەكانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن، بتایبەتی لە رۆژئاوای حەلەب ئابلۆقە دراون و رێگاكانی ھاتوچوویان بۆ ده‌روه داخراون. مۆسكۆ و واشنتۆن به‌ڵێنیان به‌و كه‌سانه داوه هاوكارییان بكه‌ن كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ناوچه‌كانی ئابلۆقهدراوی ئۆپۆزسیۆن رزگاریان ببێت.
حكومه‌تی سوریا و روسیا ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی هاوكاری مرۆییان بۆ ناوچه‌كانی ئابلۆقه‌دراو ده‌ستپێكردووه و به بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یام، به چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن رایانگه‌یاندووه ئابلۆقه دراون و داوا له خه‌لكی ناوچه‌كه‌شیان كردووه، شوێنه‌كانیان به‌جێ بێڵن.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا پێیان وایه پلانی هاوبه‌شی روسیا و سوریا هه‌وڵدانێكه بۆ چوڵكردنی شاری حه‌له‌ب له دانیشوانی، بۆ ئه‌وه‌ی كه سوپای سوریا بتوانێت كۆنترۆڵی بكات.
ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئه‌و پلانه‌ی حكوومه‌ت بۆ به زۆری گواستنه‌وه‌ی دانیشتوانی شاره‌كه به تاوانی جه‌نگی وه‌سفكردووه.