دوو كه‌س به گومانی كرده‌ی تیرۆریستی ده‌ستگیر كران
ده‌یانویست له به‌لجیكا ته‌قینه‌وه بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
دوو كه‌س به گومانی داڕشتنی پلان بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه له به‌لجیكا، له‌لایه‌ن ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیر كران.
داواكاری گشتی به‌لجیكی ڕایگه‌یاند" ئێواره‌ی دوێنێ دوو كه‌س ده‌ستگیر كراون، كه گومان ده‌كرا پلانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستیان داڕشتبێت و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له به‌لجیكا ئه‌نجام بده‌ن.
پۆلیسی به‌لجیكاش هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو گومانلێكراوه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له باره‌ی ناسنامه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان و چۆنیه‌تی داڕشتنی پلانی كرده‌ی تیرۆریستی و ئه‌و جێگه‌ی ویستوویانه بیكه‌نه ئامانج ئاشكرا نه‌كردووه.