سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای كۆبوونه‌وه‌ی پێنج لایه‌نه‌كه‌ی نه‌كردووه
پێیباشه هه‌موو لایه‌نه‌كان له بریاره چاره‌نوسسازه‌كاندا به‌شداربن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ڕایگه‌یاندووه" ئه‌و هه‌واڵه ڕاست نیه كه لایه‌نه‌كان داوایه‌كی "مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كورستان" یان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی ڕه‌تكردبێته‌وه، و سه‌رچاوه‌كه ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه كه بارزانی داوای كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی كردبێت.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیه‌وه گواستویه‌تییه‌وه، كه "مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان" له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیهكاندایه، و باوه‌ڕ و بڕیاری وایه كه سه‌رجه‌م پارته سیاسیه‌كان به‌شداربن له بڕیاردان له چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستاندا، نه‌ك ته‌نها "پێنج" لایه‌نی سیاسی.
هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به ناڕاست وه‌سفكردووه، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن "بارزانی" داوای كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی كردووه و ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه سیاسیه ئه‌و هه‌واڵانه‌شی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر زاری " د. فوئاد حسێن " بڵاوكراوه‌ته‌وه و گوایه گوتراوه، له‌پێناو سازدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ده‌كرێت (بارزانی) به سیفه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری نه‌كات، یاخود ده‌گونجێت سه‌رۆكی حزبه‌كان به‌شداری نه‌كه‌ن و كه‌سه ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی ناو حزبه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن و نوێنه‌رایه‌تی حزبه‌كانیان بكه‌ن، دووره له ڕاستییه‌وه و نه داوای له‌و شێوه كراوه، نه بیر له داواكارییه‌كی له‌و جۆره‌ش كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه سیاسییه ڕوونیكردووه‌ته‌وه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، باوه‌ڕی ته‌واوی به‌وه هه‌یه، كه له‌باره‌ی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه، پێویسته كۆی پارته سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری بكه‌ن و نابێت له بڕیاردان له‌و پرسه چاره‌نووسسازانه‌دا بێبه‌ش بكرێن، چونكه پێشتر ئه‌و هه‌وڵه تاقیكراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی نه‌بووه.